ماڵ (کۆخ ⁄ لانە) ی کوڕان و چالاکی خوشک ⁄ برا ی گەورە
ماڵی کوڕان و چالاکی خوشک ⁄ برا ی گەورە بریتییە لە ڕێکخراوێک بەناوی ئەھیۆڵە سێتێلمێنتی کەوا ئیشدەکات لەگەل منداڵان و لاوان بەمەبەستی ئاشنابوون بەڕەگەز و و بەرجەستەکردنی ماف و یەکسانی.
ماڵی کوڕان ئاڕاستەی ھەموو ئەوکوڕانە کراوە کە تەمەنیان لەنێوان ١٠ بۆ ١٧ ساڵیدایە. ھەروەھا ئەوانەی ڕەگەزی خۆیان بەزۆر شێواز ھەڵدەسەنگێنن و فرە ڕەگەزی ( مەبەست لە فرەڕەگەزی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کەوا لە ڕوخسارو شێوازی دەرەکییان و ھەست و ناخییان تێکەڵەیەکە لە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، واتا نە بەتەواوی نێرە و نە بەتەواویش مێیە، و ھەندێک جار کەسەکە خۆی بە ھیچ ڕەگەزێک لە قەڵەم نادات کە لە زمانی ئاخاوتن بە نێرەمووک ناودەبرێت) ، ڕێکخراوەکە بۆدانیشتوانی شاری تامپێرێ و ئەو منداڵ و لاوانەی(گەنج) لە قوتابخانەکانی شاری تامپێرێ دەخوێنن.
ڕێکخراوەکە ئەم چالاکییانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت :
– ماڵ یان لانەی کوڕان شوێنی دیدارو چاوپێکەوتنە، دەکەوێتە پیسپەڵە. ماڵی کوڕان کراوەیە لە ڕۆژانی دووشەممە کاتژمێر ١٥ ھەتا ١٩ .
– ھیوایەت (ھۆبی، ھیوایەت چالاکییە وەرزشیەکان و یارییەکان دەگرێتەوە) و کۆمەڵەی گەشەسەندن ( مەبەست لە کۆمەڵەی گەشەسەندن ئاشنابوونە بە خود، و کەسانی تر، و فێربوونی بەھرەی دەربڕینی ھەستەکان و گوێگرتن لە کەسانی تر).
چالاکییەکان (ھەموو ئەو چالاکییە کۆمەڵایەتییانە دەگرێتەوە کە ڕێکخراوەکە دابینیدەکات).–
گەشتکردن (گەشت بۆ دەوروبەر و سروشت).–
– چالاکی پشووەکان(مەبەست لەو چالاکیانەیە کە لە پشووی ھاوین و پایز و زستان ئەنجام دەدرێن، ھەم لە کەشووھەوای کراوە و ھەم لە شوێنی داخراودا وەک: چالاکییە وەرزشییەکان، گەشتی ماوە کورت بۆ سروشتی دەوروبەر ھەروەھا کارەدەستییەکان و دەست ڕەنگینی).
لەڕێگەی ڕێکخراوی خوشک و برای گەورەوە ھەموو منداڵ و گەنجانی تەمەن ٦ ھەتا ١٦ ساڵ دەتوانن خوشک یان برایەکی گەورە واتا ھاوڕێیەکی پێگەیشتوو بەدەست بھێنن بۆ ماوەی ساڵێک کەوا یارمەتیدەرییان دەبێت لە خۆشی و ناخۆشی ڕۆژانەیان.
گەر دەتەوێ بەژداری بکەیت لە چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە فۆڕمی بەژداریبوون پڕبکەرەوە بەزمانی
فینلەندی (suomeksi) یان (englanniksi)ئینگلیزی.
دەتوانین یارمەتیدەرت بین لە پڕکردنەوەی فۆڕمی بەژداریکردن لە سەردانیکردنت بۆ شوێنەکە.
بەخێرھاتنت دەکەین بۆ چالاکییەکەمان!
ڕێکخراوی ئەھیۆڵە بۆ ئیشکردن لەگەڵ کچان، ئەتوانی زانیارێت دەست بکەوێت لە ڕێگەی ئەم ناونیشانەی لاپەڕەی ئەنتەرنێتەوە
ناونیشان:
Pispalan valtatie 45, 33250 Tampere
پیسپەڵەن ڤاڵتە تییێ ٤٥
٣٣٢٥٠ تامپێرێ
ژمارەی تەلەفۆن:
(ڕێنیشاندەری کوڕان)+٣٥٨٤٤٥٥٣٨٤٣٢
ئینستەگڕام:
@tampereenpoikientupa
ئەھیۆڵە ڕێنیشاندەری کوڕان
یووتووب:
Tyttöjen ja Poikien Tupa
ماڵ ی (لانەی) کچان و کوڕان